عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەتەلەفون قسە لەگەڵ كەسوكارەكەی دەكات

کوردستان

27/04/2020     ژمارەی بینراو 1011

راچڵەكین

بۆیەكەم جار لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا، رێگە بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەدرێت دەدرێت لە گرتوخانەی ئیمڕاڵی-یەوە بە تەلەفون قسە لەگەڵ كەسوكارەكەی بكات.

ئەمڕۆ 27-4-2020، ژوری پارێزەرانی سەدە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، "هەریەك لە عەبدوڵا ئۆجەلان، عومەر هایری و هامیلی یڵدرم و وەیس ئاكتاش، كە لە گرتوخانەی ئیمڕاڵی زیندانی كراون، لەڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەكانیان كردووە".

بەوتەی ئەو پارێزەرانە، دوایین جار كە توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بكەن و دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام بدەن، رۆژی 7-8-2019 بوو، لەدوای ئەو كاتەوە، لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورك وەڵامی داواكارییەكەیان نەداوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن