ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن

ئابوری

09/06/2024     ژمارەی بینراو 627

راچڵەکین-

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی.

ئەمەش دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بوو.

وەزارەتی ئاببووری ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش رادەگەیەندرێت.

 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم رازی نەبوو بە ڕادەستکردنی ناوی هێزە ئاسایشییەکان بە لیست و ناو بە وەزارەتی دارایی عێراق.

بەڵام دوو رۆژ لەمەوپێش، بەپێی نووسراوێکی فەرمی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، حکومەت رازی بوو لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕادەستی دیوانی چاودێری عێراق بکات.

لە نووسراوەکەدا، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، داوای ئامادەکردنی لیستی ناو و تەواوی وردەکاری لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە ڕادەستی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن