راچڵەکین-
بنەماڵەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، محەممەد کوڕی گەورەی شێخ نەهرۆ کۆچی دوای کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بنەماڵەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕایانگەیاند "کە بەداخ و پەژارە و دڵێکی پڕ لەخەم و ڕازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی، محەممەد کوڕە گەورەی "دکتۆر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی" سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی ڕادەگەیەنین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەڕایەوە بەردەرگای سۆز و ڕەحمەتی پەروەردگار."
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە تەکییەی سەرەکی تەریقەتی کەسنەزانی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری - کەسنەزانییە، کە لە دوای گیانلەدەستدانی باوکی واتە شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی لە 2020, جێگەی گرتەوە.