راچڵەکین-
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ناوی چووە ناو مێژووی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاوە، ئەمەش دوای ئەوەی بووە ئەو یاریزانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکاوە لە ساڵی ١٩١٦ەوە، زۆرترین بەشداری لە یارییەکاندا کردبێت.
مێسی ڕیکۆردی تۆمار کرد و ناوی چووە ناو مێژووی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاوە، بەو پێیەی لە حەوت پاڵەوانێتییەکەدا، بەشداری لە 35 یاری کردووە.
کاپتنی ھەڵبژاردەی "تانگۆ"، لیۆنێل مێسی ئەم دەستکەوتەی دوای ئەوە بەدەستهێنا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بەشداری لە یاری کردنەوەی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاى بەرامبەر ھەڵبژاردەی کەنەدا کرد کە بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین، کۆتایی ھات.
لیۆنێل مێسی مێژوویی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بە بەشداریکردنی گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی چیلی، سێرجیۆ لیڤینگستۆن شکاند، بەو پێی سێرجیۆ لیڤینگستۆن لە ساڵی ١٩٤١ تا ١٩٥٣ بەشداری لە شەش پاڵەوانێتییەکەدا کردووە و ٣٤ یاری ئەنجامداوە.