راچڵەکین-
بەرزی پەستانی خوێن بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە، چونکە لە
سەرەتادا بە هیچ شێوەیەک هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت، بۆیە دەتوانێت لەگەڵ کەسی
تووشبوودا بەردەوامبێت و کەسەکە هەست بە باشییەکی تەواو بکات، بەڵام لەناکاو
نەخۆشییەکەی دەربکەوێت.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتی
کوشندەی وەک جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی گورچییلە، هەربۆیە د. تاسکین
خان بەرپرس لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهان
چەند رێنماییەک بە مەبەستی چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەخاتەڕوو.
ناوبراو رایگەیاند: یەکەم هەنگاو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی
پەستانی خوێن ئەوەیە تووشبووەکە سەردانی پزیشک بکات و ئەو چارەسەرانەی بۆی
دادەنرێت ئەنجامیان بدەت و پابەند بێت بە خواردنی دەرمانەکانییەوە لەکاتی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەنگاوی دووەم ئەوەیە نەخۆشەکە لە شتە
زیانبەخشەکان دووربکەوێتەوە، ئەگەر جگەرە کێشە دەبێتە لە جگەرە دووربکەوێتەوە و
خوێ لە خواردنەکانیدا بە تەواوی کەمبکاتەوە، دواتر خەوی باش بکات و کاتەکانی خەوی
رێکبخاتەوە، لە هەنگاوی کۆتاییشدا هەوڵی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ بدات.