حە.ما.س: هەر 6 بارمتە ئیسرائیلییەکە بەبۆردوومانی ئیسرائیل خۆی کوژراون

جیهان

01/09/2024     ژمارەی بینراو 383

راچڵەکین-

حەماس رایگەیاند ئەو شەش بارمتە ئیسرائیلییەی لە غەززە کوژران، بەهۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیلی لە ‌غەززە دۆزراونەتەوە. ئیسرائیل وتبووی: ئەم شەش کەسە پێدەچێت ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن گروپی حەماسەوە کوژراون.

ماوەیەکی کەم پێش بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: سەرکردەکانی حەماس باجی ئەو تاوانانە دەدەن.

حەماس لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەگەر بایدن نیگەرانی ژیانی بارمتەکانە، پێویستە واز لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بهێنێت لە ڕووی دارایی و ناردنی چەکەوە، و فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بەدەستدرێژییەکانی بهێنێت".

 

بە پێی دوایین خەمڵاندنەکان، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەم شەش بارمتەیە، لە ئێستادا 101 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە هەن کە 35 کەسیان بە فەرمی مردنیان ڕاگەیەندراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن