سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارەی پارەو ئاڵتونی لە ماڵێك دزیبوو دەستگیركرا

کوردستان

11/09/2024     ژمارەی بینراو 493

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژنە تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بڕێك پارەو ئاڵتوونی لەماڵێك دزیوەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیسیش فەرمانی گرتنی هەیە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار ( چ، ل ) بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر چەند پارچە ئاڵتونێكدا گیرا.

لەئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی، ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن