پۆلیسی گەرمیان زانیاری لەسەر كوشتنی ئەكبەر حاجی رۆستەم ئاشكرا دەكات

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2310


راچڵەكین-

پۆلیسی گەرمیان، لەسەر كوشتنی ئەكبەر حاجی رۆستەم، كەسایەتی دیاری گەرمیان، روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلولی 2025 عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری- وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگاداركراینەوە لەحاڵەتێكی كوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەربەناحییەی سەرقەڵا دەست بەجێ مەفرەزەمان چونە شوێنی ڕوداوەكە دەركەوت هاوڵاتی( ئەكبەر ڕۆستەم محمد ) ناسراو بە ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لەدایكبووی 1955 لەنێو زەویە كشتووكاڵیكەی خۆی بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە:"دەست بەجێ پۆلیس دەستیان بەهێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كردو دەستكرا بەكۆكردنەوەی زانیارێكان لەسەر چۆنێتی ڕوداوەكە و لەئێستادا پۆلیس پەڕوای لێكۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوە دەست بەلێكۆڵینەوەی ورد كراوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەكە و ئاشكرا كردنی ناسنامەی تۆمەتبار ."

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان  دەڵێت:"بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتایەكان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەكەی براوە كە قوربانیەكە لەكاتی ڕووداوەكە پێی بووە، لەداهاتوودا لەڕێكارەكان و هەر زانیاریەك سەبارەت بەڕووداوەكە هەر گۆڕانكاریەك لە ئاڕاستەی لێكۆڵێنەوە و ڕووداوەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە ، ڕای گشتی و دەزگاكانی ڕاگەیاند بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە…"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن