راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەخەرجكرنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلولی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، كۆبوەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەدا باس لەرێكەوتنی سێقۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنی نەوتی هەرێمی كوردستان ( جگە لە كۆمپانیای دی ئێن ئۆ) كراوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا محەممەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان رازین بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ( جگە لە پشكی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ) لە بڕە نەوتی بەرهەمهاتوو.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا داواكراوە، هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر رەوانەكردنی مووچەی مانگی 7 بڕی 120 ملیار دینار رەوانەی بەغداد بكات.