کەشناسی: بارانبارین دەوەستێت

کوردستان

12/11/2024     ژمارەی بینراو 312

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ باران دەبارێت، بەڵام سبەی پێشبینی بارینی باران ناکرێت و ئاسمان تەنها پەڵەهەور دەبێت. 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى هەرێم. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام سبەینێ گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، خێرایی با'ش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : 
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى 
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى 
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى 
کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى 
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى 
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى 
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى 
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى 
سۆران : 17 پلەى سیلیزى 

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن