مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە و مایۆرکا لە لالیگا بزانە

وەرزش

02/12/2024     ژمارەی بینراو 350

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی کوردستان لە گەڕی 16ی خولی پلەیەکی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی ڕیال مایۆرکا.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە، مایۆرکاش بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

بەرشەلۆنە بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و وەرگرتنەوەی متمانە بەخۆیەوە دەچێتە نێو یاریی بەرامبەر مایۆرکا، دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە سێ یاریی ڕابردوودا (دوو یەکسانبوون و دۆڕانێک)، ئەمەش دەرفەتی ئەوەی بە یانەی ڕیال مەدرید دا کە جیاوازییەکە بۆ یەک خاڵ کەمبکاتەوە و هەروەها شاهانەکان یارییە دواخراویشیان هەیە.

مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە لە خولی ئیسپانیا 64 یارییە، بەرشەلۆنە لە 40 یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، مایۆرکا لە 13 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە 11 یارییشدا یەکسانبوون.

هەروەها بەرشەلۆنە 131 گۆڵی لە یانەی مایۆرکا تۆمارکردووە، بەڵام مایۆرکا 65 گۆڵی لە بلاوگرانا کردووە، گۆڵکاری یاریی نێوان هەردوو یانە لیۆنێل مێسییە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ.

شایانی باسە کە بەرشەلۆنە لە وەرزی 2008-2009وە بە ڕیال مایۆرکا نەدۆڕاوە، چونکە بەدرێژایی ئەو ماوەیە هەردوو یانە 16 یارییان ئەنجامداوە، بارسا لە 14 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریی یەکسانبوون.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن