سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشاندەکرێت

جیهان

13/12/2024     ژمارەی بینراو 370

راچڵەکین-

ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، "فرانسوا بایرۆ"ی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشانکرد، دوای سەندنەوەی متمانە لە حکومەت.

ئەمڕۆ هەینی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا بایرۆی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشانکرد لە شوێنی میشێل بارنیێ کە هەفتەی رابردوو دوای سەندنەوەی متمانە لە حکوومەت، ناچارکرا نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی مارۆن بکات.

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، لە پەرلەمانی فەرەنسا ناكۆكی لەسەر پڕۆژەیاسای 2025 لەنێوان پەرلەمانتارانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمانتارانی سەر بە حزبەكەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دروستبوو، بەهۆیەوە پێشنیاری وەرگرتنەوی متمانە لە حكومەت خرایە دەنگدانەوە و لەكۆی 557  دەنگی ئەندامانی پەلەمان، 331 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان دا و حكومەتی وڵاتەكەیان بە سەرۆكایەتی میشێل بارنیێ لەكارخست.       

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن