ژەمی پارشێو
ڕاچڵهكین-
ئهو كهسانهی دهیانهوێت كێشیان داببهزێت گرنگه زۆر ئاگاداری خواردنی ژهمی پارشێوبن،لهم بابهتهدا دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك چهند نمونهیهك له ژهمی پارشێو ڕوون دهكاتهوه بۆ ئهو كهسانهی دهیانهوێت كێشیان داببهزێنن.
پێویستە ئاو خواردنەوە بە لایەنی كەم ۲ـ۳ پەرداخ ئاو بخورێتەوە و پاش ۲٠ـ۳٠ خوولەك یەكێك لەم ژەمانە بخورێت:
1- هێلكە + پارچەیەك پەنیری سپی + چەند دەنكێك زەیتوون+ نیو كاهوو لەگەل گیزەر و تەماتە. یان
2- ۱ سێو بە توێكلەوە و ۲ـ۳ كەوچك كەرەی عەلی بابا بەسەریدا. یان
4- قاپێك نسكێنە یان نۆكاو + ۲ ـ۳ خەیار و ۱ تەماتە و ۱ لیمۆ + گوێز. یان
5- قاپێك ماستی كوردی و ۱ كەوچك كونجی یاخود تۆوی كەتان تێیدا بێت + چنێك بادەمی سوێر نەكراو + قاپێك سەوزەواتی وەك جەرجیر و نەعناو تەرخوون. یان
6- ۲ قاش شووتی + پارچەیەك پەنیری سپی + گوێز. یان
7- ئوملێتی هێلكە ( كەرە+ هێلكە + پەنیر + سپێناخ یان قارچك) + یەك تۆستی بۆر یان پارچەیەك نانی تیری بۆر یان جۆ بەقدەر ۲ سی دی.
بەكارهێنانی تەواوكاری خۆراكی بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن یان زیاد كردنی سوتانی ووزە یان كەمكردنەوەی ووزەی سوودلێوەرگیراوی ناو خواردنەكە تەنها دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆری ئەم بوارەدا بێت.