راچڵەکین-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حە.ماسی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پێشێلکاریی کردووە لە هەندێک وردەکاریی رێککەوتننامەی ئاگربەستی غەززە، بەمەش رەزامەندیی حکومەتی ئیسرائیلی دواخستووە.
ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: حەماس پێشێلکاریی دەکات لە بەشێک لەو رێککەوتنەی لەگەڵ نێوەندگیران و ئیسرائیل کراوە و دەیەوێت لە دواساتەکانی ئاگربەستەکەدا سەرپێچیی بکات.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد: حکومەتی ئیسرائیل کۆنابێتەوە تا نێوەنگیرەکان ئیسرائیل ئاگادار نەکەنەوە کە حەماس هەموو بەندەکانی رێککەوتنەکەی قبووڵکردووە.
ناتانیاهۆ شەوی رابردوو رایگەیاند، رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس هێشتا بەپێی پیویست نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی "وردەکارییەکان"ـی رێککەوتنەکە، کە تێیدا دوای ئاگربەست بارمتەکانیش ئازادبکرێن.
نوسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دەرناکرێت سەبارەت بە رێکەوتنەکە تا ئەو کاتەی وردەکارییەکان تەواو دەبن، کە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندان".
هـ . یـ