راچڵەكین -
بوومەلەرزەیەك لە درەیای ئیجە روویداو بەگوێرەی زانیارییەكانیش بوومەلەرزەكە لە قووڵایی چەند كیلۆمەترێك بووەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.
سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و فریاگوزاریی توركیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.8 پلە بەپێوەری رێختەر، لە دەریای ئیجە لەنێوان توركیاو یۆنان روویدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر لەژێر دەریاكە روویداوەو لەهەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای توركیا هەستی پێكراوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمە سێیەم بوومەلەرزەیە كە بە گوڕی جیاجیا دەریای ئیجە دەگرێتەوەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.