فلیک لیستی یاریزانانی بەرشەلۆنەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەنفیکا ڕاگەیاند

وەرزش

04/03/2025     ژمارەی بینراو 259

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیکی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەنفیکا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕاگەیاند.

سەرەتا یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێو یاریگای یانەی بەنفیکا لە پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت، هەفتەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە نێو یاریگای بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت.

فلیک لیستی یاریزانانی بەرشەلۆنەی بۆ یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر بەنفیکا بەم شێوەیەی لای خوارەوە بڵاوکردەوە:

 

"کۆبارسی، بالدێ، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، ئینیگۆ مارتینێز، گاڤی، فێران تۆرێس، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، ئەنسو فاتی، ڕافینها، ئیناکی پێنا، پابلۆ تۆرێ، فێرمین لۆپێز، مارک کاسادۆ، پاو ڤیکتۆر، لامین یامال، دانی ئۆلمۆ، فرێنکی دی یۆنگ، کوندێ، ئێریک گارسیا، چیزنی، کۆچین، هیکتۆر فۆرت، جیرد مارتن."

Image

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن