ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ئەو پێکهاتەیەی هەڵبژاردووە کە تیپەکە لە مۆندیالی یانەکاندا بەکاری دەهێنێت.
ئەلۆنسۆ بە پێزانینی بەهێزی بۆ پێکهاتەی 3-5-2 ناسراوە، کە لەگەڵ بایر لیڤەرکوزندا سەرکەوتوو بوو، بەڵام ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بڕیاریدا بۆ ئێستا دەستبەرداری ئەم سیستەمە بێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، چابی ئەلۆنسۆ بڕیاریداوە پابەند بێت بەو پێکهاتەیەی 4-3-3 کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی لە مۆندیالی یانەکاندا بەکاریدەهێنا، چونکە پێکهاتەی 3-5-2 لەم کاتەدا بۆ تیپەکە گونجاو نییە.
هەروەها ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی ڕوونیکردووەتەوە، پێکهاتەی 4-3-3 وەرزی داهاتوو پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە نابێت، چونکە ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر دوای مۆندیال هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، بەردەوامبوون لە پێکهاتەی 4-3-3 سوودی بۆ یاریزانانی وەک ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی دەبێت، کە سەرەڕای سەختی پێگەی سەرەکی، خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە یانەی لۆس بلانکۆس پشتڕاستکردووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە هەندێک ئەستێرە کاریگەری ئەم پێکهاتەیان لەسەر دەبێت، وەک دانی کارڤاخال، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، ئیدەر میلیتاو، ڕائول ئاسێنسیۆ. بە زیادکردنی یاریزانە نوێیەکان، ڕووبەڕووی کێبڕکێیەکی توند دەبنەوە بۆ پێگەکانیان، بەتایبەتی کە لەبری پێنج بەرگریکار چوار بەرگریکاری یاریی دەکات.