راچڵەكین-
وەزیری بەرگری عیراق دەڵێت، لەئێستادا بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا لەعیراق پێویستەو بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن رووبەڕووی هەڕەشەو هێرش ببنەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 6ی حوزەیرانی 2025 سابت عەباسی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەپێویستی دەزانن هێزەكانی ئەمریكا بمێنێتەوە بەتایبەت لە نزیك سنووری سوریا لەبەر ئەوەی هێشتا داعش لەو ناوچانە هەڕەشەیەو كەمپی هۆل-یش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر عیراق.
وتیشی، هەماهەنگی عیراق لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوامەو هیچ ئاماژەیەكیان پێنەگیشتووە لەبارەی گۆڕانكاری لەوادەی كشانەوەی ئەو هێزانە لەعیراق.
وەزیری بەرگری عیراق پێشبینی كرد لەكۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكا لەعیراق بگوێزرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.