پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسلێمانی دەستپێدەكات

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 211

راچڵەكین-

پرۆسەی كڕین و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسلێمانی دەستپێدەكات. بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت:" ئەمساڵیش وەك ساڵی رابردوو پڕۆسەی كڕینی گەنم ناوچە بە ناوچە ئەنجام دەدرێت".

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025 تەنها جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی كشتوكاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ(عەربەت) دەتوانن گەنمەكانیان بهێنن،  جوتیارانی بەشە كشتوكاڵیەكانی دیكە رێگایان پێ نادرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا چەند مەرجێك ئاماژەیان پێكراوە بۆ وەرگرتنی گەنم كە دەبێت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان  بە یەكڕیز رابگیرێن و تەواو پڕ بن لە دانەوێڵە و هەروەها  تراكتۆرەكانیش لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەكەی پیرەمەگرون بە یەكڕیز بوەستن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ هەر بارهەڵگرێك بۆ راییكردنی مامەڵەكان تەنها شوفێرەكە بچێتە ژوورەوە و  ئەگەر بەرزی بۆدی بارهەڵگرەكان بەشێوەیەك بەرز كرابێتەوە كە ئامێری راكێشان نەگاتە بنی بۆدیەكە، گەنمەكەی لێ وەرناگیرێت. جوتیاران گەنمەكانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە باردەكەن كە خۆیان هەڵی دەڕێژن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن