كەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 168


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 10- 06- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە لەناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی چوارشەممە 11- 06- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەلات  نیمچە هەوردەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 40 پلەی سیلیزی 
كەركوك : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن