كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: پێویستمان بە 250 هەزار كارمەند هەیە بۆ رۆژی هەڵبژاردن

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستیان بە 250 هەزار كارمەند هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 188 هەزار كەس داواكارییان بۆ كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پێشكەشكردووە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئامادەكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كۆمسیۆن پێویستی بە نزیكەی 250 هەزار كارمەندی سەر سندوقەكان هەیە".

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان روونیكردووەتەوە، لەشارەكانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین داواكاری پێشكەشكراوە، كە شەش هەزار و 20 كەسن و لە هەولێریش پێنج هەزار و 412 كەس و لە دهۆكیش چوار هەزار و 228 كەس داواكارییان بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندوق تۆماركردووە.      

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن