هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، سبەینێ هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5ی ئەمساڵ تەمویل دەكرێت و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.

وەزارەتی پیشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەممە 11-6-2025، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی رێكارەكان، لە رۆژی پێنجشەممە 12-6-2025، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەم مانگەدا، 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، كە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیكترۆنی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن