نەتەوە یەكگرتووەكان: نزیكەی 3 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لەغەززە تووشی بەدخۆراكی بوون

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەکین-

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەھاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) دەڵێت، لەئێستادا نزیكەی 3 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لەغەززە تووشی بەدخۆراكی بوون.

UNRWA لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەھۆی پەیڕوكردنی سیاسەتی برسیكردن لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە، دەركەوتووە كە لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، دوو ھەزار و 700 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ، تووشی بەدخۆراكی بوون.

 (UNRWA) دەڵێت:" قەیرانی برسێتی لە كەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێكی بێ وێنە، چونكە خەڵكی غەززە بەردەوام بەدەست برسێتی دەناڵێنن".

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەھاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین، داوایكردووە ڕێگا بدرێت، بەپەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە كەرتی غەززە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن