راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، متمانەی كەمبووەتەوە بەوەی ئێران رەزامەندی بدات لەسەر واستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەچوارچێوەی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتۆن.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا هێشتا لەو بڕوایەدایە كە دەتوانێت ئێران رازی بكات بەدەستبەرداربوون لەبەرنامە ئەتۆمییەكەی، ووتی:" نازانم، سەرەتا بڕوام وابوو كە دەكرێت، بەڵام ئێستا ئەو متمانەیەم هێواش هێوا كەمدەبێتەوە."
ترەمپ دەڵێت:" ئەو پەرۆشییەی كەپێویستە هەبێت بۆ رێكەوتن لەلای ئێرانییەكان نایبینم، لەو بڕوایەدام هەڵەیەك بكەن، بەڵام با چاوەڕێ بكەین بزانین چی دەبێت."
سەرۆكی ئەمریكا جەتی لەوەكرد، سوورە لەسەر ئەوەی رێگە بەئێران نەدات ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆمی.
پێشتر پێگەی ئاكسیۆس، لەزاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی و ئەمریكی بڵاویكردبوەوە، دۆناڵد ترەمپ لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، پێی راگەیاندووە، پشتیوانی لەئەنجامدانی كردەی سەربازی دژی ئێران ناكات، لەبەرئەوەی هێشتا لەو بڕوایەدایە كە ئەگەری گەیشتن بەرێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران-دا ماوە.