ئیسرائیل لە باشووری سووریا ژمارەیەك هاووڵاتی دەستگیر دەكات

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای سووریا جوموجۆڵەكانی لەباشووری سووریا فراوانتر دەكات و لە هەڵمەتێكیشدا لە گوندێكی پارێزگای قونەیتەڕە، ژمارەیەك كرێكار دەستگیر دەكات.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-6-2025، یەكەیەكی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندێكی سنووری پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا و لەڕێگەی بڵندگۆوە داوایان لە دانیشتووانی گوندەكە كردووە لەماڵەكانیان بمێننەوەو نەچنە دەرەوە.

هێزەكەی ئیسرائیل لەمیانی ئەنجامدانی هەڵمەتێكدا سێ كەسیان لە گوندەكەی سووریا دەستگیركرد، كە كرێكاری پاككەرەوەن و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئیسرائیل لەكاتێكدایە هێزەكانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر چەندین ناوچەی باشووری سووریادا گرتووەو ژمارەیەك بنكەی سەربازیشیان دروستكردووە، لەچەند رۆژی رابردووشدا شارۆچكەیان لەپارێزگای قونەیتەڕە گەمارۆدا و دوای هەڵمەتێكی پشكنین، دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا گرت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن