ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر خەرجكردنی 100 ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێك دێتەدەنگ

عێراق

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دەنگۆی پێدانی بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێك، دێتەدەنگ و رایدەگەیەنێت: سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و ئامانج لێی سووكایەتیكردنە بە پەرلەمان.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە فەرمی وەڵامی ئەو راگەیەندراوەی دایەوە كە بەناوی (گردبوونەوەی نیشتمانیی خانەنشینانی عیراق) بڵاوكراوەتەوەو تێیدا هاتووە كە هەر پەرلەمانتارێكی عیراق بڕی 100 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە وەك پاداشتی كۆتایی خزمەت.

لەوەڵامی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەنگۆی خەرجكرنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پەرلەمانتارانی عیراق، سەرلەبەری ناڕاستە و درۆیەكی هەڵبەستراوە، ئامانجیش لێی سووكایەتیكردنە بە ئەنجومەنی نوێنەران و شێواندنی وێنەیەتی لەبەردەم رای گشتی.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراشیكردووە، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە وەزارەتی دارایی عیراق هیچ تەمویلێكی دارایی لە بودجەی بەكاربردن بۆ پەرلەمان نەناردووە، لەوانەش شایستەی بەكرێگرتنی خانوبەرەی تایبەت بە ئەندامانی پەرلەمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن