ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، ڕەنگە داهاتووی مارک ئەندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە یانەی بەرشەلۆنە تاکە هۆکارێک نەبێت کە هەر بڕیارێک سەبارەت بە ڕۆیشتنەکەی کاریگەری لەسەر دروست بکات هەروەها کاردانەوەی ئەگەری هەیە بۆ ستافی تەکنیکی، بەتایبەتی ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکان.
خۆسێ ڕامۆن دی لا فوینتێ ڕاهێنەری ئێستای گۆڵپارێزی تیپەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گرێبەستەکەی تێر شتیگنەوە هەیە، ئەمەش وایکردووە بەردەوامبوونی ماوەی پۆستەکەی نادیارە ئەگەر گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەکە جێبهێڵێت.
گرێبەستەکەی دی لافونتێ وەکوو تێر شتیگن تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، واتە پێدەچێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆشتنی تێر شتیگن کۆتایی پێبێت، بەتایبەتی کە هانسی فلیک زۆر ئەو ڕاهێنەرەی بەدڵ نییە.