راچڵەكین-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەكات سەردانی عیراق نەكەن " بەهەر هۆكارێك بێت"
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەكداری و سنورداری توانای ئەمریكا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاووڵاتیانی، داوایان لێدەكات گەشتی عیراق نەكەن."
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، هاوڵاتیانی ئەمریكی لەعیراق رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە "تووندوتیژی و رفاندن"
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا، داوا لەو ئەمریكیانە دەكات كە لە عیراقن، پلانی ئەمنی تایبەت بە خۆیان دابنێن، خۆیان لە پرۆگرامی (STEP) تۆمار بكەن بۆ ئاسانكاریی پەیوەندیكردن لەكاتی فریاكەوتندا.