وادەی گەڕی نوێی دانووستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دیاریكرا

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 192


راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی عوممان وادەی ئەنجامدانی گەڕی شەشەمی دانووستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانی ئاشكراكرد.

ئەمڕۆ پێنحشەممە 12ی حوەزیرانی 2025 بەدر بوسەعید، وەزیری دەرەوەی عوممان لەسەكۆی ئێكس بڵاویكردووەتەوە:" بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم گەڕی شەشەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران رۆژی 15ی ئەم مانگە لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا هێشتا لەو بڕوایەدایە كە دەتوانێت ئێران رازی بكات بەدەستبەرداربوون لەبەرنامە ئەتۆمییەكەی، ووتی:" نازانم، سەرەتا بڕوام وابوو كە دەكرێت، بەڵام ئێستا ئەو متمانەیەم  هێواش هێوا كەمدەبێتەوە."

ترەمپ دەڵێت:" ئەو پەرۆشییەی كەپێویستە هەبێت بۆ رێكەوتن لەلای ئێرانییەكان نایبینم، لەو بڕوایەدام هەڵەیەك بكەن، بەڵام با چاوەڕێ بكەین بزانین چی دەبێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن