ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارێك دژ بەئێران دەردەكات و تاران كاردانەوەی توندی هەیە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 250

دامەزراوەی فۆردۆی ئەتۆمی ئێران

 


راچڵەكین-

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارێكی دژ بە ئێران دەركرد، لەبەرامبەردا تاران كاردانەوەی توندی نیشاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم  لەبڕیارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێران پابەندی بەڵێننامە ئەتۆمییەكان نەبووە."

لەبەرامبەردا حكومەتی تاران، سەرباری سەركۆنەكردنی بڕیارەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەهەمان كاتدا رایگەیاند، لەكاردانەوەی ئەو بڕیارە:" ناوەندێكی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم لەناوچەیەكی سەلامەت دەخەینەكارو دەزگاكانی سەنتەر فیوج لەدامەزراوەی فۆردۆ نوێدەكەینەوە."

تاران دەڵێت:" بڕیارەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سیاسییە."

بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كە لە 35 ئەندام پێكهاتووە، ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێران لەساڵی 2019 وە سەركەوتوو نەبووە بەرامبەر پابەندییەكانی بە پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست و لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بەئاژانسەكە لەبارەی ماددەو چالاكییە ئەتۆمییە شاردراوەكانی لەچەند پێگەیەكی جیاجیا، ئەوەش پابەند نەبوونی ئێران نیشاندەدات بەبڕیارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن