ڤیدیۆ؛ فڕۆكەیەكی هندستان بە 242 سەرنشینەوە كەوتە خوارەوەو تێكشكا

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204


راچڵەكین-

پۆلیسی هندستان رایگەیاند، فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەربەهێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە 242 سەرنشینەوە لەفڕۆكەخانەی شاری ئەحمەد ئاباد لە رۆژئاوای هندستان كەوتووەتەوە خوارەوەو بەتەواوی تێكشكاوە.

هاوكات پۆلیسی هێڵی ئاسمانی هندستان بڵاویكردەوە، فڕۆكەكە لەجۆری بۆوینگ 8-787بووە لەگەشتێكدا بووە لەنێوان فڕۆكەخانەی ئەحمەد ئاباد بۆ فڕۆكەخانەی گاتویك لە لەندەن.

هاوكات ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسانی ئاگركوژێنەوەی هندستان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەكە لەشاری ئەحمەد ئاباد كەوتووەتە خوارەوە بە بێ ئاشكراكردنی چارەنووسی سەرنشینەكانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن