سوپای رووسیا دوو شاری ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 277

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای رووسیا پێشڕەوییەكانی لەناو خاكی ئۆكراینا خێراتر دەكات و دوو شاری دیكە لە كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵ دەكات، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات هێزەكانی ئۆكراینا زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-6-2025، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دوای هێرشێكی فراوان توانییان هەردوو شاری پترۆفسكۆی و ئەلیكسییڤكا لەسنووری كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵ بكەن و هێزەكانی ئۆكرایناش دوای ئەوەی 240 سەربازیان لێ كوژرا و چەندین تانك و زرێپۆش و سەكۆی مووشەكییان لەناوبرا، ناچاربوون لەهەردوو شارەكە پاشەكشێ بكەن.

وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا لەناو خاكی ئۆكراینا بەپێی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت كە پێشتر نەخشەی بۆ كێشراوەو تائێستاش سەركەوتنی تەواوی بەدەستهێناوە.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، سوپای رووسیا هەزاران كیلۆمەتری لە خاكی ئۆكراینا كۆنترۆڵ كردووە، كە چەندین شارو شارۆچكەی گرنگ لەسنووری دۆنێتسك و خاركیڤ و زاپۆرۆژیا لەخۆدەگرێت. ئەو هێرشانەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەكان لەڕێگەی مووەشك و درۆنەوە بۆسەر كیێڤ و شارەكانی دیكەی ئۆكراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن