بەوێنە.. لویس دیاز خۆی لە بەرشەلۆنە نزیک دەکاتەوە

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 209

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لویس دیازی کۆڵۆمبی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول، دوای کردەوەیەکی لە سۆشیال میدیا زۆرێک بە ئاماژەیەک لێکیان دایەوە کە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، دیاز ئامانجی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو، وا دیارە خودی یاریزانەکە حەماسەتی خۆی بۆ ئەو بیرۆکەیە ناشارێتەوە.

ژمارەیەک فۆڵۆوەر تێبینیان کردووە کە دیاز لەم دواییانەدا دەستیکردووە بە فۆڵۆوکردنی ئەکاونتی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە لە ئینستاگرام، ئەمە جگە لەوەی فۆڵۆوی ئەفسانەی یانەکە لیۆنێل مێسی کردووە، کە بەم دواییە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی بووەوە و گۆڵێکی سەرسوڕهێنەری تۆمارکرد لەو یارییەدا کە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

ئەم ڕەفتارە سەرنجڕاکێشە، بەتایبەتی کە پێشتر دیاز تەنها شوێن ئەو یانانە کەوتووە کە یارییان بۆ دەکرد: بارانکویلا، جونیۆر دی بارانکویلا، پۆرتۆ، لیڤەرپوول. ئەمەش لێکدانەوەی ئەم بەدواداچوونەی بەهێزتر کردووە وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ خواستی لەبەرکردنی درێسی بلاوگرانا.

لە کاتێکدا بارسێلۆنا چاوەڕێی ڕێککەوتنە لەگەڵ لیڤەرپوول سەبارەت بە گواستنەوەکە، دیاز لە ئێستادا پشووەکەی لە شارەکەی خۆی لە بارانکویلا لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر دەبات، چاوەڕێی ئەوە دەکات شوێنی داهاتووی خۆی دیاری بکات، کە پێدەچێت لە هەموو کات زیاتر لە کامپ نو نزیک بێت.

 

وێنە:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن