ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید دۆڕاندنە زەلیلەکەی بەرشەلۆنە ڕکابەرە سەرەکیەکەی لە چامپیۆنزلیگ وەبیرهێنایەوە.
یانەکە لە کاتی پێشکەشکردنی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد وەک یاریزانە نوێیەکەی لە لیڤەرپوولەوە گاڵتەی بە بارسا کرد.
ڕیال مەدرید گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناساندنی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە، تیشکی خستە سەر دیارترین ئامانج و دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئەوروپا. لە ڤیدیۆکەدا گۆڵە بەناوبانگەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنەی تێدابوو.
ئەستێرە نوێیەکەی ڕیال مەدرید بەرپرسیار بوو لە دەرچوونی یانە کەتەلۆنییەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2019 کاتێک بە خێرایی لێدانێکی گۆشەی لێدا، لەو لێدانە کۆرنەرەوە دیڤۆک ئۆریگی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
سوور پۆشەکان بە ئەنجامی 4-0 لە گەڕانەوەیەکی بەهێزدا لە یانەی میوانەکەیان بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی چوون بە ئەنجامی 3-0 دۆڕا و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی لەسەر حیسابی لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی، کە تێیدا نازناوەکەیان بەرامبەر تۆتنهام بەدەستهێنا.
ئارنۆڵد چاوی لە بردنەوەی جامەکانە لەگەڵ ڕیال مەدرید، چەندین نازناوی لەگەڵ لیڤەرپوول بەدەستهێناوە، لەگەڵ لۆس بلانکۆس زیاتری دەوێت.
یاریزانە نوێیەکە لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات، دوای ئەوەی یانەکە 10 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ کڕینی ئەو بڕە پارەیەی کە لە گرێبەستەکەیدا ماوەتەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران.
ڤیدیۆ: