راچڵەكین-
لەهێرشەكەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەریەك لە سوپاسالاری ئێران و فەرماندەی سوپای پاسداران و چەند زانایەكی ئەتۆمی ئێران كوژران.
میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردووەتەوە، لەهێرشەكانی ئیسرائیلدا هەریەك لە محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، غوڵام عەلی فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا كوژراون.
هاوكات بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، لەو هێرشانەدا هەریەك لەزانایانی ئەتۆمی محەممەد تەهرانچی، سەرۆكی زانكۆی ئازاد، فەرەیدون عەباسی زانای بواری ئەتۆم كوژراون.