ژمارە 61.. نهێنییەكەی چییە؟ بۆ لەم وادەیەدا ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران؟

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 541

راچڵەكین-

وادەی ئەنجامدانی هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ئاماژەیەكی گرنگ لەخۆدەگرێت، كە وابەستەیە بەلێدوانێكی پێشووتری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا.

بەر لەدەستپێكردنی دانووستانە ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، مۆڵەتی دوو مانگ (60) رۆژ دەدات بە تاران تا بگەنە رێكەوتن، لەهەمان كاتدا هڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو وڵاتەی كرد دوای ئەو ماوەیە.

هێرشەكەی ئیسرائیلیش بۆسەر ئێران دوای كۆتایی هاتنی ئەو مۆڵەتەی ترەمپ و لەرۆژی 61 هەمیندا هات، رۆژێك دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی ترەمپ.

هەرچەندە بڕیاربوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو 15ی حوزەیرانی 2025 گەڕی شەشەمی دانووستانە ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئەمریكاو ئێران بەڕێوەبچێت، بەڵام ئیسرائیل چاوەڕێی دەرئەنجامی ئەو دانووستانەی نەكردو هێرشەكەی ئەنجامدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن