فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لەهێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژرا

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین-

لەهێرشكە مووچەكی و درۆنییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران كوژراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێران بڵاویكردووەتەوە، لەهێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 13ی حوزەیرانی 2025ی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران، لانی كەم 20 فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران كوژراون لەنێویاندا ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هەیە.


ئەمیر عەلی حاجی زادە

پێشتر میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردبوەوە، لەهێرشەكانی ئیسرائیلدا هەریەك لە محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، غوڵام عەلی فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا كوژراون.

هاوكات بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، لەو هێرشانەدا شەش زانای ئەتۆمی كوژراون لەنێویاندا  هەریەك لە محەممەد تەهرانچی، سەرۆكی زانكۆی ئازاد، فەرەیدون عەباسی زانای بواری ئەتۆم هەیە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن