داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین چەند بووە؟

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 7تا 13-6-2025 ، بڕی (2) ملیارو (815)ملیۆن و (204)هەزار و (20)دینار بووە، لە (64%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (36%)ی بەشێوەی چەك بووە .

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  72.772% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 7ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 31-5 تا 6-6-2025 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (339) ملیۆن و (257) هەزارو (966) دینار. 

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن