وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم خوێندكارانە سەرپشك دەكات

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، خوێندكارانی كوردستان لە زانكۆكانی ئێران سەرپشك دەكات لە گەڕانەوە یاخود بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەكەدا روودەدات، بۆ پاراستنی گیانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بریاریدا؛ خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كە لەو وڵاتە دەخوێنن، سەرپشكن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان، یاخود مانەوەیان لە ئەمڕۆوە تاكو رۆژی 1-7-2025 و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەكە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو خوێندكارانە ئەو ماوەیان وەك ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن