ئێران هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێكرد

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 386

راچڵەكین -

دوای پەیامەكەی عەلی خامنەیی كە هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەیەكی قورسی لە ئیسرائیل كردبوو، سوپای ئێران هێرشی مووشەكی بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێكرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، كەمێك پێش ئێستا دەیان مووشەك لە خاكی ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران، ئەمەش وەك تۆڵەكردنەوەی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران، كە بەهۆیەوە چەندین پێگەی سەربازیی و ئەتۆمیی بۆردومانكران و ژمارەیەكی زۆر فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمییش كوژران.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە بە 100 مووشەكی پێشكەوتوو ئەنجامدراون و بەشێكیان لەناو شاری تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل كەوتوونەتە خوارەوەو زیانێكی زۆریان لێكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن