راچڵەكین -
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات لەسبەینێوە سەرجەم تاقیكدرنەوەكان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە ١٤ ی ٦ ی ٢٠٢٥ وە هەموو تاقیكردنەوەكان لە قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكان بە قوتابخانە ناحكومییە نێودەوڵەتیەكان و تاقیكردنەوەكانی وەزاری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانیەوە ؛ وە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هیچ ناوەندێكی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەكان ئەنجام نادرێن، پاشتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە لە خشتەی تاقیكردنەوەكان ئاگادارتان دەكەینەوە.