پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 310


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 14- 06- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەی سیلیزی.
  
سبەینێ یەكشەممە 15- 06- 2025 بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما  نزیك  دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 40 پلەی سیلیزی 
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن