راچڵەكین -
ئێران هۆشداریی توند بە ئەریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەدات ئەگەر هاوكاری ئیسرائیل بكەن، دامەزراوەكانیان لەناوچەكە دەكرێنە ئامانج.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، سەركردەكانی ئەو وڵاتە بە فەرمی هۆشدارییان داوەتە ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا، ئەگەر هاوكاریی ئیسرائیل بكەن لە هێرشەكانی بۆسەر ئێران، سەرجەم دامەزراوە گرنگەكانیان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێنە ئامانج و بۆردومان دەكرێن.
كۆماری ئیسلامی پلانی داناوە، هێرش بكاتە سەر كەشتییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا ئەگەر بسلەمێنرێت ئەو سێ وڵاتە هاوكاریی لۆجستییان پێشكەشی سوپای ئیسرائیل كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە فەرماندە باڵاكانی سوپای ئێران پێشبینییان كردووە جەنگی نێوان وڵاتەكەیان و ئیسرائیل فراوانتر دەبێت و ماوەیەكی زۆریش دەخایەنێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فارس-ی ئێرانی، تاران پلانی داناوە ئاستی هێرشەكانی بۆسەر ئیسرائیل فراوانتر بكات و بەهێزێكی زیاترەوە هێرش بكاتە سەر سەرجەم دامەزراوە گرنگەكانی ئەو وڵاتە و پەكیان بخات.