راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بەهۆی هێرشی مووشەكی ئێرانەوە، حەوت سەربازیی وڵاتەكەیان بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025 بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد لەئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆسەر وڵاتەكەیان، حەوت سەربازیان بریندار بوون.
شەوی رابردوو سوپای ئێران وەك وەڵامێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكەی، دەیان مووشەكی ئاڕاستەی وڵاتە كرد و بەشێكیان لەناو تەلئەڤیڤ-ی پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتە كەوتنەخوارەوەو جگە لەزیانێكی زۆر كە بەر باڵەخانەكان كەوتن، ژمارەیەك هاووڵاتیش كوژران و بریندار بوون.