سەرۆکی بەنفیکا دەربارەی کارێراس ڕیال مەدرید شۆک دەکات

وەرزش

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 259

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕوی کۆستا، سەرۆکی یانەی بەنفیکای پورتوگالی، هاندەرانی یانەی ڕیال مەدریدی تووشی شۆک کرد دەربارەی گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراس بۆ بەهێزکردنی بەرگریکاری باڵی چەپی لۆس بلانکۆس.

میدیاکانی ئیسپانیا ماوەیەک لەمەو پێش باسیان لەوەکردبوو کە ڕێکەوتنێک لە نێوان کارێراس و ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید هەبووە پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی یانەکان بەڵام لەدوای ئەوەی دەرگای گواستنەوەی بۆ جامەکە داخرا ئەو هەواڵانەی باس لە نزیکبوونەوەی ئەو یاریزانە بۆ ڕیال مەدرید دەکەن کەمبووەتەوە.

کۆستا لە ڕاگەیندراوە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕەتیکردەوە هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە گرێبەستەکەی کارێراس هەبێت، کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستە سەر، ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانەکە بە تەواوی سەرنجی لەسەر یاریکردنە لەگەڵ یانەکەی لە مۆندیالی یانەکاندا.

ڕوی کۆستا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە کارێراس نییە، ئەلڤارۆ لە مۆندیالی یانەکاندا لەگەڵمان دەبێت، هێشتا یاریزانێکە لە تیپەکەدا، دەبینین لە بازاڕدا چی ڕوودەدات.

سەرۆکی یانە پورتوگالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کارێراس بە تەواوی سەرنجی لەسەر یاریکردنە لە مۆندیالدا، پێشتر ئۆفەرمان بۆ خزمەتەکانی وەرگرتووە، بەڵام لەلایەن هیچ کامیانەوە قەناعەتمان پێنەکراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن