راچڵەكین -
رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیان، ژمارەیەكی دیكەی دیلەكانی یەكتر ئازاد دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی هەردوولایە، ژمارەیەكی دیكەی دیلەكانی ئۆكراینا ئازادكران و لە بەرامبەردا ئۆكرایناش ژمارەیەك سەربازی دیلی رووسیای ئازاد كرد.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بەبێ ئاشكراكردنی ژمارەی ئەو دیلانەی ئازادكراون، ئاماژەی بەوەكرد، دیلەكانی رووسیا دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی ماڵەوە كرانەوە و بە كەسوكاریان شادبوونەوە.
لەماوەكانی رابردوودا هەریەك لە رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازیان یەكتریان ئازادكرد، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.