ڕاچڵەکین سپۆرت -
لامین یامال، ئەستێرەی ئومێدبەخشی بەرشەلۆنە، لە 13ی تەمموزدا تەمەنی دەبێت بە 18 ساڵ، بەڵام ئاواتەکانی زۆر لە ساڵانی تەمەنی زیاترە.
یامال خواستی بەهێزی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی لە ماوەی ساڵی نوێی تۆپی پێدا دەربڕی.
لامین لە لێدوانەکانیدا لە میانی فیلمی دیکۆمێنتاریی "بەرشەلۆنە ئینساید" کە ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر پلاتفۆرمی بەرشەلۆنە وەن پەخشکرا، وتی "لە تەمەنی 18 ساڵیدا، هەموو ئەو شتانەم دەوێت کە لە تەمەنی 16 و 17 ساڵیدا بەدەستمهێناوە، هەروەها دمەوێت نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی 2026 ببەمەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بیر لەوە ناکەمەوە کە چەند ساڵم لە یاریگادا ماوە، دەمەوێت ئێستا سەرکەوتن بەدەستبهێنم، بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەڵێم شەڕ دەکەین، بە دڵنیاییەوە چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە ماڵەوە.