ئەلۆنسۆ دان بە کەموکوڕیەکانی ڕیال مەدریددا دەنێت

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 92

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دوێنێ چوارشەممە لەیەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان جامی جیهانی یانەکان، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە سەرکردایەتی چابی ئەڵۆنسۆ بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر بە یانەی هیلالی سعودی یەکسانبوو.

لەدوای یارییەکە پرسیار لە چابی ئەڵۆنسۆ کرا کە بە چی شتێکی یانەکەی لەم یارییەدا سەرسامبوو؟ ئەڵۆنسۆ لە وەڵامدا وتی: بەڵێ، بەڕاستی تایمی یەکەم زۆر باش نەبووین، بەڵام تایمی دووەمم بەدڵبوو.

وتیشی: لە تایمی یەکەمدا یاریزانەکان زۆر دووربون لەیەکەوە و نەماندەزانی چۆن تۆپەکە لای خۆمان بهێڵینەوە، دەبێت ڕاهێنان لەسەر ئەوە بکەین، هەروەها تایمی دووەم زۆر باشبووین و تۆپمان بە خۆمان دەهێشتەوە

لە درێژەی قسەکانی ڕاهێنەرە نوێکەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند: ئەنجامەکە هەرچەند بێت، پێم وابێت دەبێت هەوڵی تەواو بدەین و خۆمان بەرەو پێش ببەین و دەبێت تەماشای باشییەکان بکەین

ئایا لە نێوان تایمەکان چیت بە یاریزانەکانت وت کە تایمی دووەم یانەکە باشتر دەرکەوت؟ ئەڵۆنسۆ لە وەڵامدا وتی: ویستمان زیاتر بە تۆپەوە یاریی بکەین و چێژ لە یارییەکە وەربگرین، لە سەرەتادا ویستمان بە خێرایی یاریی بکەین بەڵام تۆپمان زۆر لەدەستدەدا، بەڵام لە تایمی دووەمدا لەسەرخۆ یارییمان کرد و باشتر دەرکەوتین و تەنها لە لێدانە کۆتاکان خراپبووین.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن