چین.. بەهۆی لافاوەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین -

لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو لەناوەڕاستی چین دروستبوو، بەهۆیەوە تائێستا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، دەسەڵاتدارانی ناوچە زیانلێكەوتووەكانیش باری نائاساییان راگەیاند.

میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی كە چەند رۆژێكە پارێزگای لونگشان-ی لە هەرێمی هونان-ی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە گرتووەتەوە، لافاو دروستبووەو چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونیش ژێرئاو كەوتوون.

بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتە، تائێستا سێ كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوەو سەدان كەسیش لەو شوێنانەی ئاو دایپۆشیون، رزگاركراون و گەیەندراونەتە ناوچەكانی تر.

دەسەڵاتدارانی هەرێمی هونان، حاڵەتی نائاساییان راگەیاندووە و سەرجەم تیمەكانی فریاگوزارییش هەوڵی رزگاركردنی ئەو كەسانە دەدەن كە تائێستا لەو ناوچانەی لافاو دایپۆشیون، گیریانخواردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن