راچڵەكین -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكووری ئێرانی هەژاند و لە تاران و چەند شارێكی دیكەش ئەو وڵاتەش هەستی پێكرا.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20-6-2025، بوومەلەرزەیەكی بەگوڕی 5.2 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای سەمنان-ی لە رۆژهەڵاتی تاران-ی پایتەخت گرتەوەو لە شارەكانی تاران و كەرەج و قوم و دەماوەند و چەند ناوچەیەكی دیكەش هەستی پێكرا.
بوومەلەرزەكە لەقووڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداتوەو تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكان بڵاونەكراوەتەوە.